سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند بارزانی قالەی خەڵووز پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە

ناوخۆ
  • 19-06-2024, 13:41
  • +A -A

    هەولێر –INA
    سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی بارزانی قالەی خەڵووز دەردەبڕێت و ڕایدەگەیێنێت، لە خوای مەزن داواكارم  ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
    سەرۆكی هەرێم پرسەنامەیەكیدا كە بۆ ئاژانسی هەوڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە راگەیاندووە"، بەداخەوە هەواڵیی خەمگینی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەرزان قادر ناسراو بە (بەرزانی قالەی خەڵووز) هونەرمەندی ناوداری كوردستانم پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و هاوكارانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندان و هونەردۆستانی كوردستان دەكەم  ".
    هەروەها وتیشی، "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و هاوكارانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندان و هونەردۆستانی كوردستان دەكەم. هاوسۆز و هاوخەمیانم، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".