بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی ، پیرۆزبایی لە دەسەڵاتی حەج كرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە خەڵاتی “لبّیتُم”، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەنجومەنی نوێنەران كاردەكات بۆ پشتگیریكردنی دەسەڵات بۆ تەواوكردنی ڕۆڵە بەڕێزەكانی.
مەندەلاوی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: پیرۆزبایی و دەستخۆشی خۆم ئاراستەی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە سەرۆكایەتی شێخ سامی مەسعودی دەكەین، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە خەڵاتی “لبّیتُم”، وەك باشترین و پلەی یەكەم لەسەر هەموو شاندەكانی حەجی ئیسلامی بەپێی ستاندارد و مەرجە پەسەندكراوەكان، و بۆ ساڵی دووەم بەسەر یەكەوە”.
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە كە، "ئەم دەستكەوتە گەورانەی پەیوەستن بە میوانانی ماڵی خوداوە كارامەیی ژمارەیەك دامەزراوەی دەوڵەت لە خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا پشتڕاست دەكەنەوە، هەروەها پاڵ بە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بنێن كاربكەن بۆ پاڵپشتیكردنیان لە تەواوكردنی ڕۆڵی شەرەفمەندانەیان لە ناوخۆ و دەرەوەدا"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمە حەز دەكەین ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنمان بەهێزتر بكەین بۆ پێشخستنی عێراقەكەمان و بنیاتنانی داهاتوویەك كە تێیدا خزمەتكردنی هاوڵاتی بەرزترین ئەركی ئێمەیە".