بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی، سوپاسی دەستەی حەج و عومرەی كرد بۆ بەڕێوەبردنی باش و خزمەتكردنیان بە حاجیانی ماڵی خوای پیرۆز.
مالیكی، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: "سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە و سەرجەم كارمەندانی دەستەكە دەكەم بۆ بەڕێوەبردنی باش و خزمەتكردنیان بە حاجییە بەڕێزەكانمان".
هەروەها لەراگەیندراوەكدا مالیكی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، "بۆ ساڵی دووەم عێراق پلەی یەكەمی لە نێو سەرجەم نوێنەرایەتییە ئیسلامییەكاندا بەدەستهێناوە، ڕادەی بەرژەوەندی دەسەڵاتی حەج و عومرە بۆ حاجیانی عێراق دەردەخات، و شایەنی خزمەت و هەوڵ و جێگای گرنگیدانن".