سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی كەرتی خزمەتگوزاری لە بەغدا دەكاتەوە

سیاسی
  • 19-06-2024, 13:17
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،دووپایتكردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی كەرتی خزمەتگوزاری لە بەغدا دەكاتەوە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەشداریكردنی هونەرمەندان و شێوەكاران لە لیژنەی باڵای دیزاین بە مەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزمونەكانیان و پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆ كارەكانی ئەمیندارییەتی بەغداد بە شێوەیەك كە تەواوكەری ئامانجەكانی بێت.



    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی سێشەممە سەردانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمیندارییەتی بەغدادی كرد لە چوارچێوەی بەدواداچوونییە مەیدانییەكانی بەڕێزیان بۆ پلانی خزمەتگوزاری تایبەت بە جەژنی قوربانی پیرۆز".




    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سودانی" پیرۆزبایی لە كارمەندەكان كرد بەبۆنەی جەژنەوە و جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی كەرتی خزمەتگوزاری كردەوە بەشێوەیەك لەگەڵ گەشەی دانیشتوانی بەغداد بگونجێت كە 8 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، ئەمەش فشار و ئاستەنگی لەبەردەم خزمەتگوزارییەكان دروست دەكات و پێویستی بە فراوانبوونی هەیە هاوتەریب لەگەڵ پێویستییەكاندا".


    هەروەها سەرۆك وەزیران "ئاماژەی بەوەدا كە ئەولەویەتی پڕۆژەكان درا بە نەهێشتنی قەیرانی هاتوچۆ و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە دەوروبەری بەغداد چوونكە ئەو ناوچانە پڕن لە دانیشتوان، بە ئامانجی ئەنجامدانی گۆڕانكاری ڕیشەیی لە چوارچێوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە هاوڵاتیان هەستی پێدەكەن و لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕەنگدانەوەی هەیە".


    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران" ئاماژەی كرد بە گرنگی پڕۆژەكانی كات بەسەردن و شوێنە سەوزەكان و ئەو پڕۆژانەی كە دۆستی ژینگەن و ئەوەشی ڕوونكردەوە كە پڕۆژەی (دارستانی بەغداد) لەسەر ڕووبەری 5 هەزار دۆنم لە پێشەوەی پڕۆژەكان دەبێت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەشداریكردنی هونەرمەندان و شێوەكاران لە لیژنەی باڵای دیزاین بە مەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزمونەكانیان و پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆ كارەكانی ئەمیندارییەتی بەغداد بە شێوەیەك كە تەواوكەری ئامانجەكانی بێت"، جەختیشی كردەوە لەسەر"پێویستی تەواوكردنی مامەڵەكانی كەرتی تایبەت كە واتای جوڵاندنی چەرخی گەشەپێدان و دروستكردنی دەرفەتی زیاتر و هەنگاوێكی ئابووری دەگەیەنێت، ئەوەشی ڕوونكردنەوە كە دواخستنی ڕێكارەكان یەكسانە بە كاریگەرییەكانی گەندەڵی و دەرئەنجامە نەرێنییەكانی".