بەغدا -INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەرمتری پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێردەی حەجی عێراق دەكەین كە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەپۆستێكدا لەسەر پێكەی تایبەتی خۆی پلاتفۆرمی X دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە تێیدا نووسیوێتی" گەرمتری پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێردەی حەجی عێراق دەكەین كە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، وەك باشترین نێردەی حەج لەنێو نێردەكاندا بۆ خاكی پیرۆز"، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە "ئەمەش ڕەنگدانەوەی وێنەیەكی گەشی ئەدای دامەزراوەكانی عێراقە لە ناوخۆ و دەرەوە، هەروەها ئەم بابەتەش پشتڕاسی پشتگیری بێ سنووری حكومەت دەكاتەوە لە پێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیانماندا لە هەموو شوێنێك".