بەغدا -INA
شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، پیرۆزبایی لە دەستەی حەجی عێراق كرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەمی وەك باشترین شاندی حەج بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك.
شێخ قەیس خەزعەلی، لە پۆستێكی لەسەر پێگەی (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە نووسوێتی “بەهۆی جیاكارییەكەی لە خزمەتگوزاری و خەمخۆریدا كە پێشكەشی حاجیانی عێراقی كردووە ، بەشانازییەوە پیرۆزبایی خۆم ئارەستەی دەستەی حەج وعومەر دەكەم هەروەها پێرۆزبایی لە سەرۆكی دەستەكە شێخ سامی مەسعودی دەكەم بەبۆنەی ئەوەی بۆ ساڵی دووەم بە باشترین شاندی بەشداربوو لەحەج دەرچوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەناوی گەلەكەمانەوە پیرۆزبایی لە حاجیان دەكەین بۆ ماڵی پیرۆزی خودا، كە خوای گەورە وای لێكردوون فەریزەی حەج جێبەجێ بكەن، داوا لە خودای مەزن دەكەین كردەوەكانیان و گوێڕایەڵییان قبوڵ بكات".