به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پشتیوانی حکومەتی بۆ هەموو هونەرەکان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پێشوازی لە کۆمەڵێک هونەرمەندی شێوه‌كار و پەیکەرتاشی عێراقی کرد".
سودانی بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی له‌ئامادەبووانی کرد وجەختیشی لەوە کردەوە کەهونەر لە مێژوودا لە عێراقدا لە شارستانییەتە کۆنەکانەوە گەشەی کردووە، هەروەها پەیوەندی کولتووری هونەری لە سەردەمەکانی دواتردا نەبڕاوە، کە لە وێنەکێشە گرنگەکاندا بەرجەستە بوو وبه‌رهه‌می هونەرمەندی عێراقی بووه، وتی" هونەرمەندی شێوه‌كاری عێراقی پێشەنگێکی عەرەبیە، و ئەم قەبارە و ئاستی کولتووری هونەرییە وا دەکات كه‌ئەرکی هونەرمەند و پەیکەرتاشان دوو هێندە بێت، چونکە ئەوان میراتگری هەموو دروستکەرانی شارستانیەتەکان له‌سه‌ر زه‌مین، ئاماژە بەپێویستی دامەزراندنی مۆزەخانەیەک بۆ هونەری شێوه‌كاری عێراقی لە بەغداد كرد، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کەعێراق بە قۆناغێکدا تێپەڕی کە تێیدا گەنجینەکانی هونەری هاوچه‌رخی عێراقی تاڵان کران، به‌ڵام ئێمه کارمان كرد بۆ گەڕاندنەوەی زۆرێکیان”.
سودانی ئاماژە به‌بایه‌خدانی حکومەت به ڕۆشنبیری و هونەر بەگشتیدا، و بۆ یەکەمجار زیاتر لە ١٣ ملیار بۆ جۆرە جیاوازەکانی هونەر تەرخانکردووە، هه‌روه‌ها جەختی له‌سه‌رگرنگی سازكردنی کۆنگره و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی كرده‌وه، چونكه كه‌رتی رۆئشنبیری پێویستی پێیه‌تی و بەمەبەستی ناساندنی واقیعی عێراق، و حکومەت پاڵپشتی داراییان ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیران روونیكرده‌وه كه‌له‌سه‌ر داوای سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی، باڵی عێراقی کۆمکاری عەرەبی 15 تابلۆی هونەرمەندانی عێراقی پێدرا.
سەرۆک وەزیران ڕاگه‌یاند" عێراق لەسەر هەموو ئاستەکان به‌ئاراسته‌یه‌كی ڕاست ده‌روات، حکومەتی خزمەتی نیشتمانیش وێنەیەکی ڕوونی هەیە لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی حکومی بیرکراوە کە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی جەوهەری دەکات بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان سیستەمی سیاسی و گەلدا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سودانی کۆمەڵێک پێشنیار پەسەندیكرد کە لەلایەن شاندی هونەرمەندان و شێوه‌كارانه‌وه خراوەتەڕوو، سەبارەت بە گرنگیدان بە هونەرە شێوه‌كاری وپه‌یكه‌رتاشی، و پاڵپشتیکردنی لەلایەن وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکانەوە، هەروەها بەڵێنیدا لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکان و پێشنیارەکان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان.