به‌غدا-INA - ویسام مه‌لا
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌ران ژمارەی عێراقییەکان لە کەمپی هۆڵ دیاركرد و لە کاتێکدا هۆشداریی دا لە مانەوەیان، ودووپاتی کردەوە کە له‌كاتی گەڕنه‌وه‌یان ده‌خرێنه نێو پرۆسه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
کەریم ئەلنووری، یاریدەدەری وه‌زاره‌ت لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" کەمپی هۆڵ هەموو ئەو کەسانەی تێدایە کە لە دەستی داعشی تیرۆریستی هەڵدێن، هەروەها بەشێک لەو خێزانانەشی تێدایه كه لە شەڕەکانی باغۆز و دێرەزۆر هەڵاتوون، وروونیشی كرده‌وه كه‌لیژنەیەکی باڵا پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخیان."
نووری ئاماژەی بەوەشکرد كه‌وەزارەت دوای پشکنین و وه‌رگرتنی زانیاری پێویست له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ناو كه‌مپی هۆڵدان، بڕیاریدا بیانگەڕێنته‌وه بۆ کەمپەکانی چاكسازی کۆمەڵایه‌تی لە ئەلجەدەع، وژماره‌یه‌ك له‌دوایی خرانه ناو پرۆسه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی توانیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی له‌باره‌یانه‌وه تۆمار نەکراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌مانەوەی ئەوان لە کەمپەکەدا ڕەنگە توخمگەلێکی مەترسیدارتر لە داعشی تیرۆریستی لێی دروستببێت، ڕوونیشیکردەوە كه‌کۆی ژمارەی ئەوانەی لە کەمپی هۆڵدا ماون زیاتر لە 50 هەزار کەسە ولە وڵاته جیاوازیه‌كانن، و 20 هەزار کەس له‌مانه خەڵکی عێراقن.
هه‌روه‌ها وتی" ژمارەی ئەو عێراقیانەی كه‌گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵەکانیان گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار کەس، وئەوانەی لە کەمپی هۆڵەوە دەگەڕێنەوە، بەپێی وەڵامەکانیان دەخرێنە ناو چاکسازیی کۆمەڵایەتی لە ئەلجەدەعە، چونكه هەندێکیان بە خێرایی گەشە دەکەن وخۆیان ده‌گونجێنن و هەندێکی تریش درەنگ وەڵامی ئه‌رێنی دەدەنەوە.