وه‌زاره‌تی گواستنەوە: وادەی دەستپێکردنی گه‌راندنه‌وه‌ی حاجیان دیاری دەکات

ناوخۆ
  • 18-06-2024, 18:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە وادەی دەستپێکردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاجیان دیاریکرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەیەکی پێوانەیی لە ژمارەی گەشتەکاندا ئه‌نجامداووە.
    وەزارەتی گ
    واستنه‌وه‌ لەڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌" هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نەجەفی پیرۆز زۆرترین ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانیان لە ماوەی چوار ڕۆژدا ئه‌نجامداوه‌، له‌رۆژی هەینی ڕابردووەوە  تا دوێنێ دووشەممە فڕۆکەخانەی بەغدا له‌رۆژی هه‌ینی ٧٦ گەشت، وله‌ شەممە ٧٧ گەشت،له‌ یەکشەممە ٧٩ گەشت، ودووشەممەش ٧٩ گەشت، ئه‌نجامیداوه‌ كه‌ئه‌مه‌ش زیادبوونێکی بەرچاوه‌ و بە ڕێژەی زیاتر لە ٢٠% یه‌. 
    ئاماژەی بەوەشکرد زۆرترین ژمارەی گەشتەکان کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا له‌رۆژانی پێش هەینی ڕابردوو، 75 گەشت بووە.
    لە درێژەی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وتی" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی پیرۆز، ژمارەی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان  لە ڕۆژی چوارشەممەدا گەیشتە 25 گەشت، و له‌رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 27 گەشت/هەینی، 29 گەشت بۆ هەردوو رۆژانی شەممە و یەکشەممە و 27 گەشت/له‌رۆژی دووشەممە، ڕوونیکردەوە کە "زیادبوونی ڕێژەی سەدی گەیشتە زیاتر لە ٦٠%، چونکە ژمارەی گەشتەکان لە ڕۆژانی ئاساییدا لە ١٨ گەشت لە ڕۆژێکدا زیاتر نەبوو."
    لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ڕدنی فڕۆکه‌خانه و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان، عه‌باس ئه‌لبه‌یزانی، وتی" وەزیر ڕەزاق موحەیبس السعداوی ئاراسته‌ی كردووه‌ كه‌ ئاماده‌یی ته‌واوی بكرێت وهه‌موو هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ت به‌گه‌ربخرێن بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری وپێشکەش كردنی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانە جیاوازەکانی عێراق کە کارەکانیان لەلایەن وەزارەتەوە بەڕێوەدەبرێت، ئاماژەی بەوەشکرد زیادبوونی ژمارەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی ڕەنگدانەوەی چالاکیی گەشتیاری و زیادبوونی هاتوچۆی گەشتە کە عێراق لە ڕۆژانی جەژن و بۆنە و ئاهەنگەکاندا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت، و کۆمپانیای گشتی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ڕدنی فڕۆکه‌خانه و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان حه‌زده‌كات هەموو پێداویستیەکانی ئاسوودەیی و سەلامەتی بۆ گەشتیاران دابین بکات”.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌هەموو ئامادەکارییەکان كراوه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی حاجیان، و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ لە 21ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو 3ی تەمموزی داهاتوو، وئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ داواكاری زیادكردنی گه‌شته‌ ئه‌سمانیه‌كان قبۆڵ بكات، كه‌متر له‌و ماوه‌ی دیاركراوه‌ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ وڵات ته‌واو ده‌بێت.