بەغداد/ INA
سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە داعش لەڕووی سەربازیەوە کۆتایی پێهاتووە وئاشکراشی کرد کە دەستکراوە بە دروستکردنی هێڵی پشتێنەی تۆکمە بەرامبەربە پاشماوەکانی داعش .
یاڕەڵڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە چەتەکانی داعش لەڕووی سەربازیەوە کۆتاییان پێهاتووە و لەڕووی هزریشەوە تاهەنووکە لە چەند شوێنێکی عاسێدا بوونی هەیە.
وتیشی ئەوانەی پێیان وایە کەداعش هەرماوە پێیان دەڵێین لەڕووی سەربازیەوە داعش کۆتایی پێهاتووە بەڵام پاشماوەکانیان هەرماون و ئێمە هەمیشەڕاویان دەنێین ، هەواڵگری سەربازیش ڕۆژانە زانیاریمان دەربارەی مۆڵگەکانیان دەدەنێ ئاماژەشی بەوەکرد کە فڕۆکەی ئێف 16 هەمیشە لەبرەودایە بۆڕاوەدوونانی ئەوچەتانە.
یاڕەڵڵا ڕوونیشی کردەوەکە پێوێست ناکات کە هاوڵاتیان نیگەران ودڵەڕاوکێ بن لەئەگەری گەڕانەوەی داعشەکان چونکە ئەوچەتانەی داعش لەچەند شوێنێکی سنوورداردا دەجوڵێنەوە کە لە سێگۆشەی کرکوک ،سەڵاحەدین ، ،دیالە دەستنیشانکراوە،ئێمەش لەو سەرسنوورانەدا ئەرکی خۆمان ئەنجامدەدەین و بوارنادەین دزە بکەنە شوێنەکانی دی.
یاڕەڵڵا ڕوونیشی کردەوەکە دەزگاکانی ئاسایشی عێڕاقی پلانی چەتەکانی داعشی تاووتوێکردوەو دەستیکردووە بە دروستکردنی هێڵی تۆکمە بۆ بەرەنگاربوونەوەو ڕێگرتن لێیان وەکو دیوارێکی بەهێز بۆ ڕاگرتنی دزەکردنی داعشەکان بۆ ناو پارێزگاکان، هەروەها هەمیشە لە برەوداین لە دوڕگەی نەینەواو ئەنباڕ بە ئامانجی قەدەغەکردنی داعش لە نزیکبوونەوە لە شوێننشینەکان وپاراستنی سنوورەکانی عێڕاق و سوریا.