سەرۆک وەزیران جەختدەکاتەوە سەرچاوخشاندنەوە بە پشکی عێڕاق لە ژمارەی حاجیان لەساڵی داهاتوو

سیاسی
  • 18-06-2024, 18:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوە کە پێویستە چاوخشاندنەوە بکرێت بە پشکی عێڕاق لەحەجکردن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کەسەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە وەزیری بازرگانی سعودی ماجدقەسبی وشاندی یاوەری.
    لەدیدارێکدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کراو جەختیش کرایەوەسەر گرنگی کۆششکردن بۆ کەمکردنەوەی قەیران و کێشەکان لەناوچەکەدا بەردەوامبوون لە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی جەنگی سەرغەززە بەزووترین کات.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا باسی ڕێکارەکانی هەماهەنگی کرا لەنێوان عێڕاق وسعودیە بۆ بەستنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێڕاقی سعودی وبەدووداچونی دەرهاویشتەکانی خولەکەی پێشوو بەپێی پسپۆڕێتی هەرلێژنەیەکی لاوەکی ، لەوانە لێژنەی سیاسی و ئەمنی وسەربازی لەداهاتوودا ودیاریکردنی وادەی بەستنی خولەکە لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات ، بەهەمانشێوەش بەستنەوەی کارەبایی هەردوو وڵات بەپێی یاداشتنامەی  لێکگەیشتنی هەردوو وڵات تاووتوێکراو بەدووداچونیش کرا بۆ تۆماری جێبەجێکردنی تایبەت بە بەستنەوەی کارەبایی هەردوو وڵات لەمیانەی لێژنە هونەریەکەدا.
    هەروەها سەرۆک وەزیران کۆششەکانی شانشینی عەرەبی سعودی بەرزنرخاند بۆ سەرخستنی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ ودەسخۆشی ئاڕاستەکرد بۆ ئاستی بەرزی خزمەتگوزاریەکان کەپێشکەش بەحاجیانی عێڕاقی کرا وجەختیشی کردەوەسەرچاوخشاندنەوەبە پشکی عێڕاق لەژمارەی حاجیان ئەویش بەپێی زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووان کە نەتەوەیەکگرتووەکان پشتی پێدەبەستێت.
    لەلایەن خۆشیەوە قەسبی سڵاوی شاسەلمان کوڕی عبدولعەزیز ئال سعودی و جێگرەکەی ئەمیر محەمەد کوڕی سەلمان ئال سعودی گەیاندە سەرۆک وەزیران وپێداگریشی کرد لەسەر ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری بونیادنەر لەنێوان هەردوولا لەهەموو بوارەکاندا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.