د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی ده‌كات

سیاسی
  • 17-06-2024, 10:28
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كۆچی‌ دوایی‌ كوڕی گه‌وره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ته‌ریقه‌تی‌ قادری‌ كه‌سنه‌زانی‌ لە عێراق و جیهان سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ ده‌كات.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا رایگەیاندووە" دوای‌ رازیبوون به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری‌ خودای گەورە، سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی‌، سه‌رۆكی‌ ته‌ریقه‌تی‌ قادری‌ كه‌سنه‌زانی‌ له‌ عێراق و جیهان ده‌كه‌ین،  به‌بۆنه‌ی كۆچی‌ دوایی‌ (محه‌مه‌د) ی‌ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌.
     بۆ ئه‌م كۆچه‌ پڕئازاره‌، پرسه‌و هاوخه‌می‌ خۆمان بۆ خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌ربڕین و داواكارین له‌ یه‌زدانی‌ مه‌زن گیانی‌ كۆچكردوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یی‌ فراوانی خۆی‌ و له‌گه‌ڵ پیاوچاك و چاكه‌كاراندا به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ شاد بكات، ئارامیش به‌ كه‌سوكارو خانه‌واده‌و خۆشه‌ویستانی‌ ببه‌خشێت.