کەشناسی عێڕاق ... پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو بارانیش لە ڕۆژاواو باکوور دەبارێت

ناوخۆ
  • 18-06-2024, 10:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کەسبەی چوارشەممە لەبەشەکانی ڕۆژاوا ساف وگەرم  و پەڵەهەور دەبێت  ومەودای بینین 8-10 کیلۆمەتردەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف وگەرم دەبێت وهەندێک هەوریش دەبن و مەودای بینینیش 8-10 کیلۆمەتردەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەمێنێتەوە.
    ڕۆژی هەینیش ساف و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەندێک بەرزدەبنەوەو مەودای بینین 8-10 کم دەبێت.
    ڕۆژی شەممەش ساف وەرم دەبێت و تەپوتۆزیش لەهەندێک شوێن بەرزدەبنەوەو مەودای بینین دەگاتە 8-10 بۆ تۆزیش دەبێتە 3-5 کم.
    بەیاننامەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمڕۆ سێشەممە لەپارێزگاکانی واست و میسان و کەربەلای پیرۆزو دیوانیەو زیقاڕوموسەننا وبەسڕە نیوەی پلەی کوڵان تۆماردەکرێت.