وەزارەتی نەوت وردەکاریەکانی لێکگەیشتنی لەگەڵ هانیویلی ئەمریکی خستەڕوو

ئابوری
  • 18-06-2024, 10:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA نەساڕحاجی
    وەزارەتی نەوت دوێنێ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی لێکگەیشتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای هانیویلی ئەمریکی خستەڕوو، ئاماژەی بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانیش کرد بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەک  بۆ دروستکردنی تۆڕێکی بۆڕی هاوتەریب لەگەڵ ڕێگای گەشەپێدان.
    بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن حامد زەوبەعی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندکە لێکگەیشتنێک هەیە کە وەزیری نەوت واژۆی لەسەرکردووە لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیران لەگەڵ کۆمپانیای هانیویل کە ۆڕکشۆپێکی لەگەڵدا سازدەدرێت دەربارەی پاڵاوگەکان.
    زەوبەعی وتیشی کە یاداشتنەمەکە بەئامانجی گەیاندنی وزەی پاڵاوتنە بۆ 40٪ ئەم ڕێژەیەش بەهای نەوتی خام زیاتردەکات دارایی و نەختینەمان زیاتردەکات.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە گفتووگۆمان کردووە دەربارەی 7 پڕۆژەی پاڵاوگەکان بەتوانای 70 هەزاربەرمیلی ڕۆژانە بۆ هەرپڕۆژەیەک لە پارێزگاکانی میسان و زیقاڕو موسەنناو نەجەفی شکۆمەند ئەمەجگەلە پاڵاوگەکانی دۆڕەو حەدیسەو گەیارە.
    هەروەها وتیشی سەرۆک وەزیران گرنگیەکی زۆری دا بە کەرتی پاڵاوگەیی بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی پاڵاوگەکان ئەویش لەبەرگرنگیە ئابووریەکەیان ، لەمڕووەوە دەسکەوتی مەزن بەدەستهاتوون لەماوەی پێشوودا و یەکەی چوارەم تەواوکراوەلە پاڵاوگەی باشوور کە توانای 70٪ ی بەرهەمی پاڵاوگەیی زیادکردووە، یەکەی ئەزمەڕە لە پاڵاوگەی دۆڕە و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکوورلەماوەیەکی پێوانەییدا توانای پاڵاوگەیی بەڕێژەی 150 هەزاربەرمیل زیادکردووە، لەماوەی داهاتوودا یەکەی سی سێس ئاڕ لەپاڵاوگەی باکوور دەچێتە واری کارکردن نزیکەی 3٫000٫000  لیتر بەنزینی ئۆکتان بەرز دەخاتە سەربەرهەمی گشتی پاڵاوگەییەوە.
    ڕوونیشی کردەوەکە پڕۆژەکانی داهاتوو بەرهەمی پاڵاوگەیی زیاتردەکەن و پێداویستیەکانی ناوخۆ دابین دەکەن بەتایبەت یەکەی ئێف سی سی لەپاڵاوگەکانی باشوور کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت ،  وبەنزین لە ڕێژەی 4000 ەوەبۆ 4000٫000لیتری سێگۆشەیان تیادا زیاتر دەخرێتەسەر.
    وتیشی سەرۆک وەزیران فەرمانیداوە بە وەزارەتی نەوت کە توێژینەوەیەک ئامادەبکرێت بۆ دروستکردنی تۆڕێکی بۆڕی هاوتەریب بۆ ڕێگای گەشەپێدان
    کەسەرجەم پلانە ستڕاتیژیەکانی وەزارەتی نەوت بگرێتە خۆ لەکاروپڕۆژەی کێڵگە نەوتیەکان و گواستنەوەو ئاسانکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی نەوتی خام و گازلەنێوان باکوورو باشوور ودەروازەکانی هەناردەکردن .