بەغداد/ INA
دژەتیرۆر ئامادەگی خۆی دووپاتکردەوەبۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی عێڕاق.
دەزگای دژەتیرۆر لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وماڵپەڕەکانی فەیسبووک لەم چەند ڕۆژەدا هەواڵێکیان بڵاوکردبووەوە گوایا هەندێک لەکارمەندانی دژەتیرۆر ناڕەزاییان دەبارەی یارمەتیدانی هێزە ئەمنیەکانی ناوشاری بەغداد دەربڕیوە ، جگەلەوەش ئەوکەناڵانە هەستاون بە بڵاوکردنەوەی چەند ناوێکی نەناسراوی ئەفسەران و وێنەکانیان کە گوایا ئەم ناڕەزایەتیەیان دەربڕیوە.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەدا کە دەزگای دژەتیرۆر لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەرکەکانی خۆی ڕایی دەکات و ئامادەی ئەنجامدانی هەرکارێکە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئارامی بۆ وڵات ، داواشی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕەکان کرد کە
پیشەوەریانە کارەکانی خۆیان ڕایی بکەن دوورلە زانیاری هەڵەو قسەی بێ بنەما.