بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینیکرد کە حەوت پارێزگا بگەنە نیوەی پلەی کوڵان.
دەستەی کەشناسی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لەناوەڕاست ساف دەبێت و پاشان هەندێک هەورپەیدا دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی چوارشەممەش لەناوەڕاست وباشوور تەپ وتۆز بەرزدەبنەوەو پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن و مەودای بینینیش 8-10 کیلۆمەترو بۆ تەپوتۆزیش مەودای بینین 4-6 کیلۆمەتردەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و تەپوتۆزیش دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە و مەودای بینینیش 8-10 کیلۆمەتروبۆ تۆزیش 4-6 دەبێت.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەکانی باکوور گەرم وهەندێک هەوردەبێت تۆزیش بەرزدەبێتەوە لەناوچەکانی باشوور، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست باکوور هەندێک بەرزدەبنەوەو لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن و مەودای بینین دەبێتە 8-10 و بۆ تۆزیش 4-6 کیلۆمەتردەبێت.
بەیاننامەکەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد کە پارێزگاکانی واست و میسان و کەربەلای پیرۆزو دیوانیەو زیقاڕو موسەنناو بەسڕە سبەی سێشەممە نیوەی پلەی کوڵاندن تۆماردەکەن.