سەید حەکیم: بەرامبەر بە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ ئاوەانکردنەوەوچاکسازی هەست بە خۆشنودی دەکەین

سیاسی
  • 17-06-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بانگەشەی یەکلاکردنەوەی دانانی سەرۆکی پەرلەمانی دووپاتکردەوە.
    سەیدحەکیم لە وتاری نوێژی هەینی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی لە سایەی ئەوپێشهاتانەی لە ناوچەکەدا لەئارادایە ئاماژە بۆ چەند خاڵێک دەکەین لەوانە یەکلاکردنەوەی دانانی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان کەپێویستە بەسازان لەنێوان لایەنەسیاسیەکاندا وبەپێی بنەماکانی دەستوور چارەسەربکرێت، چونکە حەوت مانگی ڕەبەقە ئەم پێگەیە بۆشاییەکەی بەردەوامەو ئەمەش خزمەت بە پڕۆسەی دیموکراسیەت ناکات.
    سەید حەکیم داوای لە سەرجەم هێزە سیاسیەکان کردکەئەم شایستە دەستووریە بگەیەننە جێ و بەزووترین کات چارەسەری بکەن.
    وتیشی چەندین کێشەو گرفتمان بۆ پەیدابوو بەڵام بەهۆشیاری و ئەزموونی سیاسی خۆمان چارەسەرمان کردن،تاکوگەیشتینە ئەمڕۆ و ئێستاش پێویستەدووبەرەکیەکان وەلابنێین، و سەرجەم داواکاریەکان و ناڕەزاییەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانەبەڕێوەبچێت و بەگوێرەی یاساو دەستوور ئەنجامبدرێت، پێویستە هەمووشمان بەشداربین لەپڕۆسەکانی ئاوەدانکردنەوەو و دەست بەستڕاتیژیەتی سەقامگیریەوە بگرین.
    هەروەها سەیدحەکیم ئاماژەی بەوەکرد کەبونیادنانی خێزان یەکێکە لەکارە بەراییەکان ولەدەستووری عێڕاقیشدا لەمادەی 29/ یەکەم هاتووەکە خێزان بنەمای کۆمەڵگەیەوپێویستە دەوڵەت پارێزگاری لێبکات و بەها ئایینی و ڕەوشتیەکانی پارێزگاری لێبکات، ئێمە دژبە تیرۆر جەنگاین بەهەموو شێوەکانیەوە وبەردەوامیشین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی، ئێستاش لەجەنگێکی هزریداین کەلەهموو جەنگەکان خەتەرناکترەوپێویستە گەل وحکومەت بەدام ودەزگاوڕێکخراو و عەشایەروسەرجەم چین و توێژەکانەوە خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ، داواشی کرد لە دەزگا پەروەردەیی و دادوەری و ڕۆژنامەگەریەکانەوەکە مەترسیەکانی سەربونیادی خێزان دەستنیشان بکەن وچارەسەری بنەڕەتی بەشێوەیەکی زانستی بۆ بدۆزنەوە.
    دەربارەی دۆزی فەلەستینیش سەید حەکیم جەختیلەوەکردەوەکە ئەم دۆزە نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی سەرقاڵ کردووەو هەست ووهۆش و ویژدانی گرتووەتەوە بەهەموو گەلانی جیهان و هەربەم شێوەیەش دەمێنێتەوە، دەربڕینەکانی ناڕەزایی وسەرکۆنەکردنیش هیچ سوودێکیان نەماوە بەرامبەربەو ملهوڕیەی قەوارەی زایۆنیزمی و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بنەماکانی مرۆییبوون.