فەرماندەی گشتی بەدواداچوون بۆ پلانە ئەمنییەكانی جەژنی قوربان دەكات

ئەمنی
  • 16-06-2024, 21:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بەدواداچوونی بۆ پلانە ئەمنییەكانی جەژنی قوربان كرد و ئاڕاستەی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانێكی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنەكانی جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی بۆ جەژنی قوربان كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سودانی پێداچوونەوەیان بە ڕێكارە ئەمنییەكان كرد بۆ دەستەبەركردنی ئیمكاناتی كات بەسەربردن و خزمەتگوزارییە گشتیەكان، هەروەها ئاڕاستەیان كرد بۆ ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان،هاوكات بە كورتی گوێی لە ڕێكارە پێویستەكان گرت بۆ جوڵەی گروپی حەجاجەكان بۆ چوون وهاتنەوە، گرنگترین نوێكارییەكان لەلایەن فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنەكانەوە لە ناوچە بەرپرسیارێتییەكانیاندا ئەنجامدراون، ستایشی هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان و ئاسانكاری ئەمنیەتی و هاتوو چۆ لە رۆژانی جەژنی قوربان وئاراستەی كردن بۆ هەموو توانایەكیان بۆ پاراستنی سەقامگیری.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختی لەوە كردەوە كە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ڕووداوە ئەمنییەكان و مامەڵەكردنیان دڵنیای دەدات لەوەی هاووڵاتیان پشت بە زانیاری نادروست نابەستن كە لە سۆشیال میدیادا بڵاودەكرێنەوە، بەو پێیەی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی جۆراوجۆر هەیە بۆ هەموو جۆرە تەحدییەكانی ئەمنی.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت پاڵپشتی دارایی پێشكەش كردووە بۆ جێگیركردنی ئامرازی تەكنەلۆژیی هاوچەرخ بەمەبەستی رووماڵكردنی هەموو ناوچەكانی بەغدا، لە دەروازەكانەوە تا چوارڕێیانەكان، بە كامێرا بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكان.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە هەندێك ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لەم دواییانەدا كرد، هێزە ئەمنییەكانی ئاڕاستە كرد بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان و گرتنەبەری هەموو ڕێكارەكانی خۆپارێزی بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی ئەو جۆرە ڕووداوانە، بە جەختكردنەوە لەسەر ڕێوشوێنی سەلامەتی گشتی.