سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر پێشكەشكردنی خزمەت و چاودێری و گرنگیدان بە كەسوكاری شەهیدان دەكاتەوە

سیاسی
  • 16-06-2024, 20:16
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پێشكەشكردنی خزمەت و خەمخۆری و گرنگیدان بە كەسوكاری شەهیدان و بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانیان كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران پێشوازی لە كۆمەڵێك كەسوكاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی و قوربانیانی تیرۆر كرد، هەروەها لە سەرەتای دیدارەكە پیرۆزبایی پێشكەشی  بنەماڵە و منداڵانی شەهیدان كرد، ناوبراو بە وەبیرهێنانەوەی قوربانییە گەورەكانیان بۆ یەكڕیزیی عێراق و گەلەكەی داوە، دواترگوێی لە پێشنیارەكانی بنەماڵەكان گرت و ئاگاداری بارودۆخەكانیان بوو و ئاڕاستەی كرد كە بەدواداچوون بۆ هەموو پێداویستییەكانیان بكرێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە خانەوادەی شەهیدان سەری خۆیان دەپارێزن بەرز ڕاگیراون، دەوڵەتیش پابەندە بە خزمەتكردنیان.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران پابەندبوونی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان، و هەموو گەلەكەمان، لەسەر بنەمای ئەركە یاسایی و ڕەواكانی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كرد كە عێراق بەهەموو بەشەكانییەوە  لەسەقامگیرییە لەسایەی قوربانیدانەكانی ئەو شەهیدانەی گیانیان بەخشی بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان بە سەربەرزی بمێنێتەوە.
    ناوبراو ئاماژەی بە فەتوای پیرۆزی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی (خوای گەورە بیپارێزێ) دەرچووە، كە تیایدا پیران و گەنجان كێبڕكێیان كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش و ڕزگاركردنی عێراق لە كارەساتەكان، لە وێنەیەكدا كە نابێت لە هەر كات و زەمانێك دووبارە دەبێتەوە.
    سەرۆك وەزیران جەختی لە ڕێنماییە بەردەوامەكانی خۆی كردەوە بۆ بەشە پەیوەندیدارەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و چاودێری و گرنگیدان بە كەسوكاری شەهیدان، و بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانیان لە دڵسۆزی و سوپاسگوزاریدا بۆ ڕۆڵە شەهیدەكانیان كە گیانیان بەخشی، كە دوا ئامانجی بەخشندەییە، جەخت لەوە دەكەنەوە كە عێراق دەرفەتی زۆری هەیە بۆ پێشخستنی واقیعی خزمەتگوزاری و بنیاتنانی دروست بۆ گەیشتن بە ئاشتی كۆمەڵایەتی و باشتركردنی واقیعی كۆمەڵگا.