بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پابەندبوونی عێراقی بە ڕۆڵی كاریگەرانەی لە پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی لە ناوچەكەدا دووپاتكردەوە.
بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە كۆبووەوە ، لە پەراوێزی لوتكەی ئاشتی لە ئۆكرانیا كە لە هاوینەهەواری برۆكنستۆك لە شاری لۆسێرن لە سویسرا بەڕێوەچوو.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیەكی قووڵیان ئەنجامدا لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هەوڵەكان بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ئۆكرانیا و كۆتاییهێنان بە شەڕ، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە ناكۆكیەكان لە ڕێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەوە، و پشتبەستن بە دەستپێشخەرییەكانی ئاشتی كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پشتگیری دەكرێن.
ئاماژە بەوە كراوە : گفتوگۆكانی نێوان وەزیر و شازادە فەیسەڵ بن فەرحان باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە كراوە، بە گرنگیدان بە ڕێگاكانی بەرزكردنەوە و فراوانكردنی هاوكارییە دوو قۆڵییەكان.
حسێن جەختیشی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : عێراق هەوڵدەدات بۆ بەهێزكردنی هەوڵەكانی بەهاوكاری لەگەڵ برایانمان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، ئەمەش گوزارشتە لە پابەندبوونی عێراق بە ڕۆڵی كاریگەری خۆی لە پاڵپشتیكردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.