سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراق دەكات بەبۆنەی تەواوكردنی رێورەسمی حەج

سیاسی
  • 16-06-2024, 19:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراق كرد بەبۆنەی تەواوكردنی رێورەسمی حەج، و هیوای گەڕانەوەی سەلامەتیانی بۆ خواست.
    سەرۆك وەزیران لە میانەی پەیوەندیەكەیدا لەگەڵ حاجیانی عێراقی لە شوێنە پیرۆزەكان، هەروەها ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد: ئەو ڕێنمایی كردین كە هەموو پشتیوانییەك پێشكەش بە حاجیان بكەین و گرنگییان پێبدەین و ئاگاداریان بین، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەركی ئێمە خەمخۆری حاجیانە و لەخزمەتی هەموو عێراقییەكانداین.
    هەروەها ووتیشی : خۆشحاڵین بەوەی دەستەی حەج هەموو خزمەتگوزارییەك بۆ حاجیانی عێراق دابین دەكات، هەروەها پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراقی دەكەین بەبۆنەی تەواوكردنی رێورەسمی حەجەوە.