بەغدا - INA
دەستەی كەشناسی ئاگادارییەكی كەشوهەوای بڵاوكردەوە تا پێنجشەممەی داهاتوو و هۆشداری دەدات كە پلەكانی گەرما دەگاتە پەنجا پلەی سیلیزی و لە بەشێك لە شارەكانی وڵات زیاتر دەبێت.
لە ڕاپۆرتێكی نوێدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: بەردەوام كاریگەرییەكانی نزمە پاڵەپەستۆی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا و ئەمەش بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سبەی دووشەممە 17ی حوزەیرانەوە دەستپێدەكات تا 20ی مانگ و پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بگاتە 50 پلەی سەدی و سەرووتر، بەتایبەتی لە ناوچەكانی باشوور.