گواستنەوە ئامادەكارییەكانی گەشتی پێچەوانەی حاجیانی ماڵی خودای گەورەی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 16-06-2024, 17:29
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی بۆ گواستنەوەی پێچەوانەی حاجیان بۆ ماڵی خودای گەورەی ڕاگەیاند، هاوكات وردەكاری پلانی جەژنی قوربانی خستەڕوو.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت پلانێكی تەواوكاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان ئامادە كردووە، بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیر ڕەزاق موحێبس سەعداوی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیاكە لە ڕۆژانی جەژنی قوربان دەستیكرد بە ڕێكخستنی گواستنەوە و گەیاندن و كادیرانی چاودێری مەیدانی كۆمپانیاكەیان ڕاسپارد كە لە ئامادەباشیدا بن و بەدواداچوون بۆ جوڵەی تاكسیەكان بكەن، بەتایبەتی لەو شارانەی كە مەزارگە ئاینییە پیرۆزەكان لەخۆدەگرن، ئامادەكردنی گەراجی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییان.
    هەروەها وتی : كۆمپانیاكە دەستیكردووە بە دابەشكردنی لیژنەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی گواستنەوە، هەروەها لیژنیش دەبێت بۆ ڕێگریكردن لە گواستنەوەی نادروست، ڕوونیشیكردەوە 29 هێڵ هەن كە هەوڵەكانیان لە بەغدا كۆكردۆتەوە، ئەمە جگە لەو هێلانەی گشتیانەی لەپارێ.گاكان كاردەكەن، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیر سەبارەت بە پێویستی گرنگیدان بە گواستنەوەی بەكۆمەڵ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم پێداویستییەكانی ئامادەكردووە، بە تیم و فڕۆكەی  پان، بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ خاكی وڵات، دوای كۆتاییهاتنی مەراسیمەكانی حەج، ئاماژەی بەوەشكرد كەشتی هەڵگری نیشتمانی ئامادەكاری دەكات بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 19,000 هەزار حاجی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ وڵات.
    هەروەها كۆمپانیای گشتی بۆ گەشتیاران و شاندەكان زیاتر لە 24 پاسی تەرخانكردووە بۆ گواستنەوەی حاجیان لە ڕێگەی وشكانییەوە لە شانشینی سعودیەوە بۆ نیشتمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی.
    دووپاتیشی كردەوە : كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و گەشتە ئاسمانییەكانیش هەوڵەكانی كۆكردووەتەوە بۆ ئامادەكردنی فڕۆكەخانەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران، لە چوارچێوەی پلانێكی تۆكمەدا بە ئامانجی خزمەتكردنی حاجیان و گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا.