شاخەوان عەبدوڵا لەپەیامێکدا بەبۆنەی چەژنی قوربان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی‌ گیانی‌ خۆشه‌ویستی‌ و برایه‌تی‌ و یه‌كگرتویی نیشتمانی و پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ گه‌ل دەکاتەوە

سیاسی
  • 16-06-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە " شاخه‌وان عه‌بدوڵا " لەپەیامێکدا ، پیرۆزبایی‌ ئاراستەی موسڵمانان و رۆڵه‌کانی‌ گەلی عێراق  ده‌كات به‌ بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز، هەروەک جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ پته‌وكردنی‌ گیانی‌ خۆشه‌ویستی‌ و رایه‌ڵه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ گه‌ل ده‌كاتەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی "شاخه‌وان عه‌بدوڵا " جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- به‌ بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ موسڵمانان و رۆڵه‌کانی‌ گه‌ل و کەس و کارمان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق دەکەین، بۆ ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ی‌ له‌ دڵی‌ موسڵماناندا، داواكارین لە یه‌زدانی‌ مه‌زن  ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ به‌ چاكه‌و خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ وڵات و به‌نده‌كانی‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، په‌رستش و كاری‌ چاكه‌ی‌ حاجیانی‌ ماڵی‌ پیرۆزی‌ خوا قبوڵ بكات و به‌ سه‌لامه‌تی‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌. 
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "شاخه‌وان عه‌بدوڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، له‌م بۆنه‌ تایبەت و پیرۆزه‌دا، جه‌ختدەکاتەوە له‌سه‌ر پته‌وكردنی‌ گیانی‌ خۆشه‌ویستی‌ و برایه‌تی‌ و یه‌كگرتویی نیشتمانی‌ و پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ گه‌ل و، بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌مكه‌كانی‌ لێبورده‌یی‌ و ئاشتی‌ پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له‌ ئاین و بیروباوه‌ڕه‌كان و، پشتیوانیكردنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ حكومه‌ت بۆ چه‌سپاندنی‌ پایه‌كانی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ و، پێشخستنی‌ ره‌وڕه‌وه‌ی‌ بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و، به‌دیهێنانی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ و ئاینده‌یه‌كی‌ پرشنگدار له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ وڵات.