حەیدەر حەنون وەرگرتنەوە تۆمەتبارێک لە بیلاڕووسیا ڕادەگەیەنێت کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی 6 ملیار دینار

ناوخۆ
  • 16-06-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند:کە هاوکاری هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی جیهان تاکە ڕێگایە بۆ وەرگرتنەوەی پارەی بردرا و تۆمەتبارەکان.
    "حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:دەستەی دەستپاکی هەوڵی زۆری داوە بۆ وەرگرتنەوەی پارەی دزراوی عێراق بە ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتان.
    ڕاشیگەیاند:- کە هیچ فشارێک لەسەر وڵاتان نییە بۆ گەڕاندنەوەی پارەکە جگە لە ڕێگەی هاوکاری هاوبەش، و پێدانی زانیاری زیاتر بۆ گەڕان بەدوای پارەکانمان لەو وڵاتانە و وەرگرتنەوەی تۆمەتباران.
    "حەنون " دەشڵێت:- دەستەی دەستپاکی توانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان وەربگرێتەوە، کە لە وڵاتێکی بێلاڕوسیا بوو ، کە تۆمەتبار بە  گەندەڵی زیاتر لە 6 ملیار دینار سزا درا بوو و ناوبراو  پێشتر لە وەزارەتی تەندروستی کاری کردووە ،کە ئێستا هێنراوەتەوە بۆ عێراق، هەروەها چاوەڕێی ڕادەستکردنی تۆمەتبارانی دیکە دەکەین ، و دەستەی دەستپاکی بەردەوام لەگەڵ وڵاتان کاردەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارە و تۆمەتباران.