بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ "ئالینا ڕۆمانۆسکی" باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ڕایگەیاند : کە حکومەتی سودانی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-ئەعەرەجی لە ئۆفیسەکەی خۆی پێشوازیکرد لە "ئەلینا ڕۆمانۆسکی" باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، و کۆی گشتی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و هەروەها بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات،بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گفتوگۆی لەسەر کرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا :- لە میانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانە کرایەوە کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن واژۆکرابوو.
"ئەعەرەجی" جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی "سودانی" بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی، هەروەها بەرنامە و بڕگەکانی پاڵپشتی سیاسی لەلایەن هێزە سیاسییە جیاجیاکانی عێراق زۆر گرینگن، بۆ پێشخستنی وڵات و جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵک.