بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە مەندەلاوی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان دەکات

سیاسی
  • 16-06-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەمە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە گەلی عێراق و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی کرد و جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاو بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە کردەوە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە.
    "مەندەلاوی " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی بەگشتی و گەلی بەشەرەفی عێراق بەتایبەتی دەکەین ، بەو بۆنەیەوە، داوا لە خودا دەکەین نزا و کردەوەی ئیمانداران قبوڵ بکات، و هیوای ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق و وڵاتانی جیهان دەخوازم.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- مەندەلاەی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتی لە جولەی بیناسازی و بنیاتنانەوە بەرزدەنرخێنێت و هیوای بەردەوامی و هاودەنگی و هاوئاهەنگی بۆ هەنگاونان بەرەو ڕێگای بیناسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و دابینکردنی هەلی کار و خزمەتگوزاری دەخوازێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،داوا خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نوێکردەوە بۆ راگرتنی دەستدرێژی رژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین و وڵاتانی ناوچەکە،هەروەک جەختی لە پێویستی هەنگاوی جددی و خێرا کرد لە پێناو شکاندنی گەمارۆی سەر  کەرتی غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە .