بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،لە جەژنی قورباندا "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەڵێنەکەی دووپاتدەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەتەکەی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوە :- بە بۆنەی جەژنی قوربان،سەرۆک وەزیران ، جوانترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی بەشەرەفی عێراق دەکات وهەروەک بەم بۆنەیە جەژن لە هەموو بەشەکانی میزۆپۆتامیا و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پیرۆز دەکات،هیوای چاکە و خۆشگوزەرانی و ئاسایش و سەقامگیری و شادی بۆ گەلەکەمان و غەززە سەبر دەخوازێت،لە بەرپەرچدانەوەی ئەو شەڕانگێزیەی بەرامبەریان دەکرێت.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکە دا هاتووە :- سەرک وەزیران دەڵێت ڕوو له خوای گەورە دەکەم بۆ قبوڵکردنی کارەباشەکانی ئەو حاجیانەی کە کەعبەی پیرۆزن،هەروەک هیوای قبوڵبونی نزاو پارانەوەکانی حاجیان و گەڕانەوەیان بۆ عێراقی بەسەلامەتی دەخوازم.
هەر لە میانەی پەیامە پیرۆزباییەکەی جەژن، سەرۆکوەزیران پەیمانی بەرپرسیارێتی لەگەڵ گەلی عێراق بە هەموو چین و توێژەکان دووپاتکردەوە،بۆ بەردەوامبوون لەکار و چالاکی و خستنەگەڕی هەوڵ و وزە، بۆ گەیشتن بە جێبەجێکردنی تەواوی بەرنامەی حکومەت،کە جێبەجێکردنی داواکاری و خواستەکانی خەڵک
لەخۆ دەگرێت،هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەحەددا و سەختیەک.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:-سەرۆک وەزیران ، جەختی لە بەردەوامی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە سەروەری عێراق وسەپاندنی یاسا و پەرەپێدانی ئابووری و هێنانەدی پێشکەوتن و گەشەسەندن و دروستکردنی دەرفەتی داهێنەرانە و بەرەنگاربوونەوەی هەموو نەخۆشی و گەندەڵیەک لە هەر گۆشەیەکدا بێت ،هەروەها دەخوازم عێراقییەکان ئەو رۆژانە بە خۆشی و شادی و بە کەرامەت بەسەر ببەن.