بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە "لەتیف جەمال رەشید "سەرۆك کۆمار،بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە بەشار ئەسەد سەرۆك کۆماری عەرەبی سوریا کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە میانەی پەیوەندیەکەدا، سەرۆك کۆمار هیوای تەندروستی باشی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی سوریای برا خواست.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-لە بەرامبەردا بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە سەرۆك کۆمار کرد و هیوای کامەرانی و ئاسایش و سەقامگیری بە گەلی عێراق خواست.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاریکاری هاوبەش کرا و دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاووتوێ کران.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار ، جەژنە پیرۆزەی لەگەڵ " محەمەد موخبەر " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت،
ئاڵوگۆڕ کرد.
لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هەردوو سەرۆک ویستی خۆیان بۆ زاڵبوونی ئاسایش و سەقامگیری و سەرفرازی بۆ هەردوو گەلی عێراق و ئێران دەربڕی.
هەروەک جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە، هەروەها گرنگی کارکردن بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەستبهێنێت و هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات.