بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 15-06-2024, 22:00
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمرۆ شەممە،بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز "نێچیرڤان بارزانی"سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی 
     هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-
    جه‌ژنى قوربان به‌ گه‌رمى له‌ هاووڵاتيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
    له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردن ئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌.
    يه‌زدانى مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى