بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 15-06-2024, 22:00
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمرۆ شەممە،بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز "مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-،بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز "مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، و تیایدا دەلێت:-  گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم.
    هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن.
    ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان و گەشەسەندنی زیاتری تەبایی و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
    جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەییدا بژین.