بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە چەند پەیامێکی پیرۆزبایی لەلایەن سەرۆک و پاشاکانی وڵاتانەوە پێگەیەشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ شەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار ،بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە" قەیس سەعید " سەرۆك کۆماری تونسەوە پێگەیشت.
سەرۆك کۆمار و هاوتا تونسییەکەی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ کرد و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییان بۆ گەلانی عێراق و تونس خواست.
هەروەک سەرۆك کۆمار سەبارەت بە بڕیاری لابردنی ڤیزای چونەناوەوەی عێراقییەکان بۆ نێو خاکی تونس، ستایشی تونسی کرد و جەختیکردەوە، ئەو بڕیارە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و گەشتوگوزار و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیش پێشدەخات.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا کرا و جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە بەشێوەیەك کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان گەشەپێبدات و ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا بچەسپێنێت.
هەر ئەمرۆ سەرۆک کۆمار بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە" شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر سوباح " میری دەوڵەتی کوێت-ەوە پێگەیشت.
هەروەک سەرۆك کۆمار بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە میری کوێت کرد و هیوای پێشکەوتنی بەردەوام و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کوێتی برا خواست، هاوکات "شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر سوباح "پیرۆزبایی لە سەرۆك کۆمار کرد و هیوای خواست ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراقی برا بەدیبێت.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەردوو وڵاتی برا لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها گرنگی کارکردن بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی و راوێژکردن لەسەر بابەتەکانی جێی بایەخی هەردوولا، دوپاتکرایەوە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەمە :-
لەلایەکی تر "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار ،بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای شانشینی ئوردنەوە پێگەیشت.
لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆك کۆمار و پادشای ئوردن پیرۆزباییان ئاڵۆگۆڕ کرد و لە خودای گەورە داواکارن ئەم بۆنەیە ببێتەمایەی خێر و ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە.
هەروەک باس لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و جەختیانکردەوە لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەکانی هەردوو گەلی برا بۆ بەرجەستەکردنی خۆشگوزەرانی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا.
سەرۆك کۆمار و خاوەنشکۆ پادشای ئوردن رەوشی فەڵەستینیان تاووتوێکرد و جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی راگرتنی بۆردومان و پێشێلکارییەکانی دژبە گەلی فەڵەستین لە غەزە، هەروەها گرنگی پشتیوانیکردنی فەڵەستینییەکان بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواکانیان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان لەسەر خاکی فەڵەستین، دوپاتکردەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-
هەر ئەمرۆ شەممە "لەتیف جەمال رەشید"سەرۆك کۆمار،بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شا "حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە " پادشای شانشینی بەحرێن-ەوە پێگەیشت.
هەروەک سەرۆك کۆمار و پادشای بەحرێن پیرۆزبایی جەژنیان ئاڵوگۆڕ کرد و هیوای خیروخۆشی و پێشکەوتن و ئاشتییان بۆ هەردوو گەلی برا خواست.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەشیان دوپاتکردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەحرێن بەشێوەیەك کە ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا بچەسپێنێت و گەشەی ئابوری بۆ گەلان بەدیبهێنێت.