سەرۆکی کۆمار بڕیاڕی هەڵگرتنی فیزا لەسەر پاسەپۆرتی عێراقی لەلایەن تونسەوە بۆ بەرز دەنرخێنێت

سیاسی
  • 15-06-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار،بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە" قەیس سەعید "سەرۆك کۆماری تونسەوە پێگەیشت. 
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا رایگەیاندوە :- سەرۆك کۆمار و هاوتا تونسییەکەی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ کرد و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییان بۆ گەلانی عێراق و تونس خواست.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆك کۆمار سەبارەت بە بڕیاری لابردنی ڤیزای چونەناوەوەی عێراقییەکان بۆ نێو خاکی تونس، ستایشی تونسی کرد و جەختیکردەوە، ئەو بڕیارە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و گەشتوگوزار و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیش پێشدەخات.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- لەو پەیوەندییەتەلەفۆنیەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا کرا و جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە بەشێوەیەك کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان گەشەپێبدات و ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا بچەسپێنێت.