بەغدا -INA
ئەمرۆ شەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- (محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە "مورتەزا ئیبراهیمی" پارێزگاری زیقار و "عەبدولباقی عمری" سەرۆکی پارێزگا کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- لە دیدارێکدا باس لە پلان و پڕۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکان کرا کە لە پارێزگاکەدا جێبەجێکراون، کە لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت و بەشێکبن لە ئامانج و ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت بەئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
هەروەک باس لەو ڕاپۆرتە کرا کە لەسەر ڕێنمایی سەرۆکوەزیران ئامادەکرابوو بۆ چارەسەر و پێشنیارەکان بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زیاتری دەرچووانی پارێزگا هەلی دامەزراندن بیانگرێتەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- "سودانی " ڕێنمایی دا بە داڕشتنەوەی بەشەکانی فەرمانگەی دامەزراندن لە ناوەند و باکور و باشووری پارێزگای زیقار، هەروەها کاراکردنی ڕۆڵی فەرمانگەکانی دامەزراندن، بەگوێرەی ئەوەی یاساکە دیاری دەکات، لە ڕاکێشانی داواکاری دامەزراندن بۆی دەرچووان و کارخوازان، بە هاوکاری لەگەڵ کەرتە حکومییەکان و کەرتی تایبەت بە مەبەستی پێدانی هەلی کار بەپێی ئەو میکانیزمەی لە یاساکەدا هاتووە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"سودانی" ڕێنماییدا بە کۆمپانیاکانی نەوتی حکومەت و کەرتی تایبەت، کە لەزیقار کاردەکەن، پابەندبن بە دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان لە ڕێگەی فەرمانگەکانی دامەزراندنەوە و ئەولەویەت بدەن بە خەڵکی پارێزگاکە.