وەزیری دەرەوە پشتیوانی عێراقی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک ڕاگەیاند بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

سیاسی
  • 15-06-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،پشتیوانی عێراقی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی و شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی- تێیدا هاتووە:- "فواد حسێن" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە،لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی ئۆکرانیا کە لە شاری لوتسێرن لە سویسرا بەڕێوەچوو، سوپاسی حکومەتی سویسرای کرد بۆ میوانداریکردنی کۆنفرانسی ئاشتی لەبارەی ئۆکرانیا، و بۆ دەستپێشخەرییە کاریگەرەکانی بۆ چارەسەرکردنی ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. 
    لەمیانی بەشداریکردنەکە "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە دووپاتیکردەوە:- کە هەڵوێستی عێراق پتەو ڕوونە ، کە لە سەرەتای ململانێکانەوە، داوای گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کردوە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا :- کە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر تەواوی  جیهان نەک هەر  سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا.
    وەزیری دەرەوە ڕاشیگەیاند : بۆ گەیشتن بە ئاشتی دەبێت هەموو لایەنەکانی ململانێ بەشداربن لەگفتوگۆ ، ئەمەش  ئەو ڕوابگەیە کە عێراق پشتگیری دەکات، وەک دۆستی هەریەک لە ڕووسیا و ئۆکرانیا.
    لە درێژەی وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی عێراق ووتی: هەوڵدەدەین بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دۆست ،پشتگیری لە هەر دەستپێشخەرییەکی ئاشتی دەکەین کە ئامانج لێی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕاستەقینە و بەردەوامە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان