بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"کەریم حەمادی" بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، چەپکێک گوڵی پیرۆزبایی بەبۆنەی 155 ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری عێراقی پێشکەش بە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کرد.
لەمیانی سەردانێکی بەرێوەبەری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ بارەگای سەندیکای ڕۆژنامەنوسان،چەپکە گوڵێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 155 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی عێراقیەوە پێشکەشکردن.
هاوکات "حەمادی " هەوڵ و قوربانیدانی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسانی لە عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بەرز نرخاند و ستایشی ئەدای ناوازەی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی کرد، کە بە ئازایەتییەکی زۆرەوە ئەرکەکانیان لە هەموو بوارەکاندا ڕاپەڕاندوە، ئەویش بە بوێری و پیشەییانەی بەرزەوە.