بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی گشتی ئاماری سعودیا ڕایگه یاند:- ژمارەی حاجیان لەوەڕزی ئێستای حەج گەیشتۆتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی بەهەردوو ڕەگەز.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- کۆی گشتی حاجیانی ئەمساڵ گەیشتۆتە (1,833,164) حاجی، کە لەنێویاندا (1,611,310) حاجی لە دەرەوەی شانشینی سعوودیا لە ڕێگەی دەروازە جیاوازەوە هاتوون،هاوکات ژمارەی ئەو حاجیانەی کە لە ناوخۆی سعوودیا بەشداری ڕێوڕەسمی حەج دەکەن گەیشتۆتە (221,854) حاجی.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە :- کۆی گشتی ژمارەی حاجیانی پیاو لە حاجیانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پێکهاتووە لە (958 هەزار و 137) حاجی، هەروەها کۆی گشتیی ژمارەی حاجیانی ژن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کە بەشداری ڕێوڕەسمی حەج دەکەن گەیشتۆتە (875 هەزار و 27) حاجی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- کۆی گشتی ئاماری ئەو حاجیانەی لە دەرەوەی شانشینی بەشداری حەجی ئەمساڵیان کردوە،بەم شێوەی خوارەوە بووە :-
◾ئەو حاجیانەی لە وڵاتانی عەرەبیەوە هاتوون ڕێژەکەیان گەیشتووەتە (22.3%).
◾ ڕێژەی حاجیانی وڵاتانی ئاسیا جگە لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتووەتە (63.3%).
◾ڕێژەی حاجیانی وڵاتانی ئەفریقی جگە لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتووەتە (11.3%).
◾ڕێژەی حاجیانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و وڵاتانی دیکەی پۆلێن نەکراو گەیشتووەتە (3.2%).
دەستەکە لەڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە (1,546,345) حاجی لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتوونەتە سعوودیا، هاوکات (60,251) حاجی لەڕێگەی دەروازەی وشکانیەوە گەیشتوونەتە سعوودیا، لەکاتێکدا (4,714) حاجی لەڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە شانشینی سعوودیا.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا