سەرۆک وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دابینکردنی بڕی 50 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی پارێزگای زیقار

ناوخۆ
  • 15-06-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،ڕێنمایی دا بە وەزارەتی دارایی بە دابینکردنی بڕی 50 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی پارێزگای زیقار.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاندووە:- " محمد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "محەمەد جەواد زەیدی" سەرۆکی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای زیقار کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانی دیدارێکدا "سودانی " گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت لەبارەی دیارترین ئەو پڕۆژانەی کە لە پلانەکانی سندوقەکەدا هاتووە لە پارێزگاکەدا، هەروەک گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە تەواوکراوەکان و دواکەوتووەکان کرا .
    بەگوێرەی بەیاننامەکە :- "سودانی" وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە تەرخانکردنی  بڕی 50 ملیار  دینار بۆ  پڕۆژەکانی پارێزگاکە، هەروەها ڕێنماییشیدا بە  کارکردن لەسەر پڕۆژەکان بەشێوەی بەردروام و دوو تایم ،و ئامادەیی ڕاوێژکاری تایبەتمەند بۆ کاری سندوقەکە.
    هەر لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:-سەرۆک وەزیران، جەختی لە پێویستی وەبەرهێنانی پارەی سندوقەکە کردەوە لە پرۆژەی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری،و ئەو پرۆژر وەبەرهێنانانەی کە لەگەڵ پێداویستییەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت، و هەلی کاری بەردەوام بۆ خەڵکی پارێزگاکە بڕەخسێنێت،بەگوێرەی ئەولەویەتەکان و بەرنامەی حکومەت و پارێزگاکە.