بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"حسێن فلامێرز " ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران و بەڕێوەبەری تیمی دەستپێشخەری ڕیادە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:دوو جۆر کرێکار (فەرمی) هەیە، یەکەم ئەو کرێکارە فەرمییەی مەرجەکان جێبەجێ دەکات کە پەیوەستە بە گرێبەستی کارکردنی فەرمی
،کە لە هاتنە ناوەوەی بۆ عێراق بە شێوەیەکی ئاسایی ڤیزە وەردەگرێت و دەمێنێتەوە .
ڕاشیگەیاند :- کە میکانیزمی هاتنە ناوەوە بۆ کارکردن دوو جۆر لەخۆدەگرێت،وەک خانمان بۆ کارکردن لە ماڵان، هەروەها کۆمپانیا گەورەکان کە گرێبەست لەگەڵ دەوڵەت دەکەن لەسەر پڕۆژەی گەورە، لەم بوارەدا هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کار داهەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران وتیشی :- سەبارەت بە کاتی مانەوەی، هەمیشە پەیوەست نین بە کارەوە، وەک مانەوەی بەشیوەی سەردان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ، دوای ئەوە کەسەکە دەبێت بگەرێتەوە ، بە پێچەوانەوە ئەو کەسەی ڕەتیدەکاتەوە بە سەرپێچیکردنی یاسای ئیقامە دادەنرێت،وە ئەگەر کرێکار بێت ئەوا پێشێلکردنی یاسای کارە.
ئاماژەی بەوەشدا :- ئێمە ئامێرێکی تایبەتی پشکنینمان هەیە بۆ کاروبارەکان، وە هەروەها وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی دیپۆرتکردنەوە یان دیپۆرتنەکردنەوەی هەیە، هەروەها هەڵمەتی بەردەوام هەیە لە دژی کرێکارانی نایاسایی کە و دیپۆرتکردنەوە لەخۆدەگرێت.