بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە پێنج هەزار شوێنی فرۆشتنی ئینتەرنێتی لە تەواوی پارێزگاکان ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەپێی زانیاری هەواڵگری و مەیدانی و بە هاوکاری وەزارەتی پەیوەندییەکان، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی دەستیان بەسەر (5073) شوێنی فرۆشتنی ئامێرەکانی ئینتەرنێتیاندا گرتووە کە سەرپێچی کۆنتڕۆڵ و یاساکانیان کردوە
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: هەر لەسەر هەمان پرس هێزەکانی دەزگاکە لە پارێزگای کەرکوک دەستیان بەسەر ئامێرێکی ستار لینکدا گرتووە، کە بە یەکێک لە ئامێرە قەدەغەکراوەکان دادەنرێت ، بەهۆی بەکارهێنانی بۆ قاچاخچێتی تواناکانی ئینتەرنێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، دەزگاکە سەرجەم کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکانی ڕادەستی وەزارەتی پەیوەندییەکان کرد.