بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی لە ئەنجامی بۆردومانی داگیركەری زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە لە 7ی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە بۆ ٣٧37هەزار و 296 شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەكە لە ڕاپۆرتی ئاماری ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە: داگیركەری زایۆنیستی لە ماوەی 24كاتژمێری ڕابردوودا 3 كۆمەڵكوژی لە دژی بنەماڵەكانی كەرتی غەززە ئەنجامداوە كە 30 شەهید و 95 بریندار گەیشتۆتەنەخۆشخانەكانیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەیەك قوربانی هێشتا لە ژێر داروبەردوو و لەسەر ڕێگاكاندان و تیمەكانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە لایان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی دەستدرێژیی زایۆنیستەكان لە حەوتی ئۆكتۆبەرەی ڕابردووەوە بۆ 37 هەزار و 296شەهید و 85 هەزار و 197 بریندار بەرزبووەتەوە.