باڵیۆزی تونس وردەكارییەكانی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە بۆ عێراقییەكان ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 15-06-2024, 13:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە شوكری لەتیف باڵیۆزی تونس لە عێراق وردەكارییەكانی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی چوونە ژوورەوەی عێراقییەكان بۆ تونس ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەی كارگێڕی رابیتەی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار لە عێراق، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە لە بارەگای لە بەغدای پایتەختی عێراق  پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری تونس لە عێراق شوكری لەتیف كرد، بۆ تاوتوێكردنی هاوكاری هاوبەشی گەشتیاری نێوان هەردوو وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : باڵیۆز دوای پێداچوونەوەی لەبارەگای رابیتەكە سەردانی بەشەكانی كار ودانانی میكانیزمی پەیڕەوكردنی سیمپۆزیۆمێك لەناو رابیتەكە بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەكەی كارگێڕی و گشتی و بەبەشداری بەرێوبەری كۆمپانیاكانی گە شتوگوزاری سازكرد.
    لای خۆیەوە باڵیۆز شوكری دووپاتی كردەوە كە ئامادەبوونمان ئەمڕۆ لە بارەگای رابیتە و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەندامان و كۆمپانیاكانی رابیتەكە بەمەبەستی ڕاگەیاندنی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی تونس بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ تونس هات، كە ئەمڕۆ شەممە لە 15 ی حوزەیران دەست پێدەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ تونس بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی هەڵوەشاوەتەوە، كە لە 15 ڕۆژ زیاتر نابێت بۆ دوو سەردان لە ساڵێكدا، بە مەرجی پشتڕاستكردنەوەی حجزكردنی هۆتێل و بلیتی گەڕانەوە.
    لە بەرامبەردا سەرۆكی رابیتەی كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە عێراق، حەیدەر عامر دوجەیلی، دووپاتیكردەوە كە سەردانەكەی باڵیۆز بۆ بارەگای رابیتەكە تیشك خرایە سەر گرنگترین وردەكارییەكانی كاری هاوبەش لەگەڵ لایەنی تونس سەبارەت بە هاتنی عێراقییەكان بۆ ناو تونس دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەماوەی پێشوودا ولەرێگەی كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری وگەشتوگوزار و شوێنەوار و دەستەی گەشتوگوزاری عێراق،سەردانیكردنی هاوبەش لەنێوان هەردوولا،كە ئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە بوو بۆ عێراقییەكان لە تونسی خەزڕا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگا و بەرنامە گەشتیارییەكان كە بەشدارن لە بوژاندنەوەی گەشتیاری نێوان هەردوو وڵات، لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هاوكاری هاوبەشدا.