بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەرنامەیەكی تایبەتی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەنجانی پارێزگای زیقار لەچوارچێوەی دەستپێشخەری (ریادە) ئاراستە كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ژمارەیەك گەنجی دەرچووی پارێزگای زیقار كرد، لە چوارچێوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ گەنجان و بەدواداچوون لەسەر داواكارییەكانیان و گوێگرتن لە دیدگاكەیان.
سودانی لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەپێی بەیاننامەكە هاتووە: زیقار خاوەنی توخمی بەرزكردنەوەی وهەڵسانەوەی ئابووری و سەرچاوە مرۆییەكان و دەرفەتی وەبەرهێنانە كە لە سنوورەكانی تێپەڕاندووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت مافی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە گەرەنتی دەكات و پاراستنی خۆپیشاندەران لەسەر ڕێبازی گەیاندنی داواكارییەكان و ڕاگەیاندنی مافەكان، بەشێوەیەك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر كاری گەل و خزمەتگوزارییە مەدەنییەكان نەبێت.
دووپاتیشی كردەوە : حكومەت ڕێبازێكی نوێ پەیڕەو دەكات لە پرۆگرامەكەیدا بە ئامانجی چالاككردنی كەرتی تایبەت، بۆ ڕەخساندنی هەلی كاری سەرەكی و بنەرەتی لە بەردەوامی گەشەپێدانی ئابووری و پێشكەوتن و هەوڵدان بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنان، ئەمە جگە لەوەی كاركردن بۆ گەیشتن بە یەكسانی لەگەڵ كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی لە مافەكان، دەستەبەری كۆمەڵایەتی، دابەشكردنی زەوییە نیشتەجێبوونەكان و ئەوانی تر.
سودانی داوای لە گەنجە دەرچووەكان كرد دید و داواكارییەكانیان بخەنەڕوو، و چارەسەری پێشنیار بكەن، بەتایبەتی سەرنجەكانیان سەبارەت بە فەرمانگەكانی دامەزراندنی گەنجان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری پارێزگا، دروستكردنی گەشەپێدانی بەردەوام و بەرهەمدار، ڕاكێشانی داواكاری دامەزراندن ، و هاوكاریكردن لە كۆبوونەوەیان لە نێوان دامەزراوەكانی كەرتی گشتی و تایبەت و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.
سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد كە بەرنامەیەكی تایبەت لە دەستپێشخەریی ڕیادەوە پێشكەش بكات بۆ چاودێریكردن و پاڵپشتیكردنی گەنجان، كە بۆ پارێزگاری زیقار تەرخانكراوە، بە ڕێژەیی ژمارەی دانیشتوان، بەمەبەستی پێدانی قەرز بە كۆمپانیا تازەپێگەیشتو و بچووك و مامناوەندەكان، جگە لە ئاراستەكردنی بانكە حكومییەكان قەرزی كاركردن بدەن و ئەولەویەت بدەن بۆ گەنجان، دەرچووان، كەسانی شایستە و خاوەن بڕوانامە.