بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت موحسین مەندەلاوی،پاراستنی رۆژنامەنووسانی دووپاتكردەوە.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە بنەماڵەی ڕۆژنامەوانی و سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و ستافی ڕۆژنامەی زەوڕای دێرین دەكەین بە بۆنەی 155 ساڵەی ساڵیادی ڕۆژی رۆژنامەنووسانی عێراقی و دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی عێراقی لە ساڵی 1869دا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە ئەم بۆنە بەرزەیە دەۆزینەوە بۆ یادی ئەو شەهیدانەی كە ژیانی بەرزی خۆیان لە پێناو ئازادی وڵاتەكەیاندا بەخت كرد، داوای پێویستی گرنگیدان بە كەسوكارەكانیان دەكەین و كاربكەین بۆ بەهادان بە قوربانییە گەورەكانی ئەو كادیرە قارەمانانەی كە بەشدارییان تێدا كردووە لە گەیاندنی شەڕەكانی سەركەوتن و ڕزگاری لە دژی تیرۆر.
جەختی لەپاڵپشتی دەسەڵاتی یاسادانانی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری وئازادی رادەربڕینی كردەوە، و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان دووپاتكردەوە بەو پێیەی هاوبەشێكی كارا و بەرپرسیارن لە سەركەوتن و پشتیوانی كاری یاسادانان و جێبەجێكردن، جگە لە پشتیوانیكردن لە پرۆسەی دیموكراسی لە ژێر سێبەری ئەو ئازادییانەی دەستوور و لە چوارچێوەی میساقی شەرەفی ڕۆژنامەوانیدا گەرەنتی كراون.