بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لەڕۆژنامەنووسانی عێراق كرد بەبۆنەی یادی 155 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی، هاوكات جەختی كردەوە كە ڕۆڵی میدیا لەتەواوكردنی ڕێبازی دیموكراسی و دەستووری پێویستە .
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستێكی بلۆگەكەیدا لەسەر سەكۆی (x)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە: پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەكەین بەبۆنەی یادی 155 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی عێراقییەوە، هەروەها جەخت دەكەینەوە لەپشتیوانی بۆ ڕۆڵی بنەڕەتی ڕۆژنامەگەری و میدیا لە تەواوكردنی ڕێبازی دیموكراسی و دەستوری وخزمەتكردنی مافی عێراقییەكان لە زانستی دادپەروەرانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها بەپێزانین و ڕێزەوە جەخت لە یادی شەهیدانی ڕۆژنامەگەریمان دەكەینەوە، كە ئەوەی پێشكەشیان كرد لەو قوربانیدانانەی كە خزمەتی ڕاستییان كرد و بەرگرییان لە عێراق كرد، ساڵی نوێ لە ڕۆژنامەگەریمان و لەسەر ڕێگای پیشەیی دروستمان پیرۆز بێت.