بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی لە یادی 155 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانیدا، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی پێشکەشکردنی پشتیوانی و یاسادانان کردەوە کە گەرەنتی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین بکات.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێكدا لە ماڵپەڕی (X)، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووە، نووسیویهتی" بەبۆنەی (155) ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی عێراق، و دهرچوونی ڕۆژنامەی زەورا لە ساڵی (١٨٦٩) وەک یەکەم ڕۆژنامەی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خێزانی ڕۆژنامەوانی عێراقی دەکەین.
لە کاتێکدا ئێمە هەوڵی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی بە نرخ دەزانین، بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان بەخت کرد لە پێناو گەیاندنی ڕاستی بە ڕای گشتی، ههروهها جهخت لهسهر ئەرک و پەیامی بەرزی ڕۆژنامەنووسان دهكهینهوه لە ئهداكردنی ڕۆڵی ڕاگهیاندنی نیشتمانی لهپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پرسەکان و پەسەندکردنی داواکارییە ڕەواکانیان، لهگهڵ ڕۆڵی چاودێری کاریگەری رۆژنامهوانی کە ڕاگهیاندن وەک بەشێکی سەرەکی سیستەمی دیموکراسیمان دهیهوێت بگێرێت.”
سەرۆکی کۆمار جەختی لەپێویستی پێشکەشکردنی پشتیوانی و یاسای زامنکردنی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین، بەگوێرەی پێوەرە پیشەیی کردەوە.