ههولێر- INAـ زاگرۆس نانەكەلی
ڕێكخەرانی جامی پاڵەوانێتی ئەوروپا، یۆرۆی 2024، بڕیاریاندا ڕێز لە ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی كۆچكردوو فرانز بێكنباوەر بگرن.
بڕیارە خاتوو (هایدی) ی خێزانی فرانز پیكنپاوەری كۆچكردوو جامی یۆرۆی 2024 بگوازێتەوە بۆ یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا كە ئەمشەو هەینی رێكەوتی 14-6-2024 و میوانداری رێورەسمی كردنەوەی پێشبڕكێی كیشوەری دەكات.
خێزانی پیكنپاوەر بە یاوەری یۆرگن كلینسمان كە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جامی نەتەوەكانی ئەوروپا -یۆرۆ 1996ی بەدەستهێنا، هەروەها بێرنارد دێتز كە (یۆرۆ 1980) لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردەوە، پێش یاریی یەكەمی یۆرۆی 2024لە نێوان ئەڵمانیا و ئیسكۆتلەندا.
كلینسمان و دیتز كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوون كاتێك هەڵبژاردەكە نازناوەكەی بەدەستهێنا، لەكاتێكدا پیكنپاوەر كاپتن بوو كاتێك ئەڵمانییەكان یەكەم نازناوی ئەوروپایان لە ساڵی 1972بەدەستهێنا.
پیكنپاوەر، ئایكۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەرێكەوتی 7-1-2024 لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.