به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌بتار به‌قاچاغ بردنی نه‌وت له‌پارێزگاكانی كه‌ربه‌لای پیرۆز و بابل و دیوانییه ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، وتی" مه‌فره‌زه‌كانی لیوای پۆلیسی وزه 3 تۆمه‌تبار به‌قاچاغ بردنی نه‌وت و سوته‌مه‌نیه‌كانی دیكه له‌پارێزگاكانی كه‌ربه‌لای پیرۆز وبابل ودیوانییه له‌گه‌ڵ ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه‌كاری به‌قاچاغبردنیان پێكردووه ده‌ستگیری كردووه.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌و سێ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراون وله‌دوایی ئاماده‌كردنی په‌ره‌كانی سكاڵا ویاسایی و ره‌وانه‌ی پێش دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن.