لە سبەینێوە دەست پێدەکات.. ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پلانێک بۆ جەژنی قوربان ئامادە دەکات

ئەمنی
  • 14-06-2024, 19:35
  • +A -A

    به‌غدا-INA - حەسەن ئەلفواز
    ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئامادەکردنی پلانێکی یەکگرتوو و روون وره‌وان لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا ڕاگه‌یاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پلانەکە هیچ ڕگرتن وبڕینێک لەخۆناگرێت.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لیوا وەلید خەلیفە ئەلتەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پلانێکی ئەمنی یەکگرتوو و نەرم و ڕوون وره‌وان داڕشتووە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی شوێنە گشتیەکان، پارکەکان، وتی" پلانەکە هیچ داخستنی ڕێگاوبانێک لەخۆناگرێت، و هەموویان کراوە دەبن ویەکە ئەمنییەکانی فەرماندەیی لە هەموو ناوچەکان جێگیردەکرێن بۆ پاراستنی ڕێگاوبان و پارکە گشتییەکان و پاراستنی هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا، هەروەها ئاسانکاری بۆ پرۆسەی چوونە ژوورەوە بۆ هاتنی ئەو کەسانە لە پارێزگاکانەوە بۆ بەغداد دێن ده‌كرێت.
    ڕوونیشیکردەوە" هاوکاری هاوبەش هەیە لەگەڵ کەرتەکانی ئەمنی، لەوانە هاتوچۆ، فریاگوزاری، و پۆلیسی ناوخۆیی، هەروەها یەکەکانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپا، بۆ پاراستنی شوێن و ڕێگا گشتییەکان و پاراستنی هاووڵاتیان".