وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە بڕیاری تونس دەکات بۆ هەڵگرتنی مەرجی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ عێراقییەکان

سیاسی
  • 14-06-2024, 19:27
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە بڕیاری تونس کرد بۆ هەڵگرتنی مەرجی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ عێراقییەکان.
     وەزارەت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە  دەڵێت: "پێشوازی له‌ بڕیاری حکومەتی تونس دەكه‌ین بۆ هەڵگرتنی مەرجی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ تونس بۆ هاووڵاتیانی عێراقی".
    هه‌روه‌ها گوتی، ئەم بڕیارە هاوتەریبە لەگەڵ دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تونس، کە کارەکانی لە خولی حەڤدەهەمی خۆیدا لە 12ی ئایاری 2024 لە بەغدا ده‌ستپێكردووه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو بڕیارە ڕێگە بە هاوڵاتیانی عێراق دەدات بچنە ناو خاکی تونسەوە بەبێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەختە هەبێت، ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تونس و هاندانی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ده‌بێت وئەم بڕیارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتیارانی عێراقی بۆ تونس”.
    لە درێژەی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کەدا هاتووە" کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تونس لە مانگی ڕابردوودا کارەکانی خۆیان لە بەغدا ئەنجامداوه‌، بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەلای عێراقه‌وه‌ و نەبیل عەمار وەزیری دەرەوە و کۆچبەران وتونسییه‌كانی دەرەوەی وڵات لە لایەنی تونسەوە”.